نانسی نوێترین وێنه‌ی كچه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "نانسی عه‌جره‌م " ئاهه‌نگی تایبه‌ت به نه‌ریتی مه‌سیحیه‌كانی بۆ منداڵی سێهه‌می گێڕا و وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی "دكتۆر فادی هاشم" و كچه‌كانی "ئێلا و میلا و لیا" ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه.
نانسی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی" خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ته‌مه‌نی لیا فریشته بچوكه‌كه‌مان"
مانگی 2 ی ئه‌مساڵ نانسی ئاهه‌نگی هاتنه دنیای لیا ی كچی گێڕا و به‌وبۆنه‌یه‌وه گۆرانیه‌كی تایبه‌تی به‌سه‌ر كچه‌كه‌یدا وتوه به‌ناوی "لیا"، نانسی له‌دایكبووی ساڵی 1983 یه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دكتۆر فادی پزیشكی ددان كردوه و خاوه‌نی سێ منداڵی كچن.
PM:12:26:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4816
جار خوێنراوه‌ته‌وه