ڤیدیۆ: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی نیمچه ڕووتی خانمه هونه‌رمه‌ندێك هاوسه‌ره‌كه‌ی هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی "مشاعل الشحی" توشی حاڵه‌تی شۆك و داڕمان بووه دوای دزه‌پێكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تیایدا ئه‌م خانمه به جلوبه‌رگی نیمچه ڕووت و بێ لچك ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه به كوڵ بگری و كێشه‌ی بۆ دروست بكات.
هاوسه‌ری ئه‌م خانمه احمد خمیس هونه‌رمه‌نده و پاڵپشتی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" خوا دڵت بسوتێنێت چۆن تۆ دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی منت سوتاند و داوا له هه‌موان ده‌كه‌م چیتر ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاونه‌كه‌نه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت كه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكاته‌وه"
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م خانمه له ڕێی تویتێكه‌وه نوسیویه‌تی" ته‌واوی ته‌مه‌نم داپۆشراو بووم هیچكات بێ باڵاپۆشی نه‌چومه‌ته ده‌ره‌وه و كه‌سێك ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی منی گرتوه و بڵاویكردۆته‌وه و داوا له خوا ده‌كه‌م مافی من بسه‌نێت"
PM:12:12:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5384
جار خوێنراوه‌ته‌وه