ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری C له‌ڕێی سێكسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
په‌تای هه‌وكردنی جگه‌ر یان ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری C یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان كه توشی خانه‌كانی جگه‌ر ده‌بێت و هۆكاره بۆ شیبوونه‌وه‌ی، زۆر كه‌س ئه‌م نه‌خۆشیه پشتگوێ ده‌خات به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ڕێی خوێن و شله‌ی له‌شه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی سێكس ه‌وه ده‌گوازرێته‌وه؟
له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره‌ی ڤایرۆسی جگه‌ر خوێن هۆكاری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌یه‌تی، به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه له زانكۆی University of California San Francisco ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه ئه‌م ڤایرۆسه كه‌متر له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گوازرێته‌وه كه دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازن و سێكس ده‌كه‌ن و زیاترین ڕێژه‌ی توشبووان هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كانن، سێكس له‌ماوه‌ی سوڕی مانگانه و سێكسی كۆم دوو ڕێگه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
باشترین ڕێگه بۆ خۆپاراستن دووركه‌وتنه‌وه له سێكسی نادروست و له ده‌ره‌وه‌ی خێزان و به‌كارنه‌هێنانی موس ی ڕیشتاشین و فڵچه‌ی ددان و ده‌رزی كه‌سانی دیكه و هه‌ر هۆكارێك كه خوێن و لیكی كه‌سانی دیكه بۆتۆ بگوازێته‌وه.
AM:10:30:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9260
جار خوێنراوه‌ته‌وه