سه‌عدی پیره نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
له دیدارێكی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی "زه‌مه‌ن" سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسارێكی تایبه‌ت ده‌داته‌وه و كۆمه‌ڵێك نهێنی شاراوه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌دركێنێت.
له‌سه‌ر ژن پیره ده‌ڵێت" دایك ژنه و یه‌كه‌م خوێندنگه‌یه كه مرۆڤ لێیه‌وه فێر ده‌بێت و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له‌سه‌رده‌می پێش شۆڕشی 14 ی ته‌مووز كه باوكم زۆر جار به‌هۆی لایه‌نگری بۆ حیزبی شیوعی زۆرجار زیندانی ده‌كرا و له‌ماڵ نه‌ده‌بوو، دایكم هه‌موو شتێك بوو نه‌ك ته‌نها دایكی من به‌ڵكو زۆر دایكی ئه‌و سه‌رده‌مه كه مێرده‌كانیان یان كوڕه‌كانیان پێشمه‌رگه یان له زیندان ده‌بوون ژنه‌كانیان ڕۆڵیان هه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوماڵ و به‌خێوكردنی منداڵ و ئه‌گه‌ر ژنانی كورد به‌راورد بكه‌ین به ژنانی وڵاتانی دیكه ئه‌وه تاڕادده‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت تری هه‌یه و ژن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خێزان و له‌سه‌ر پیاو"
له وه‌ڵام پرسارێكدا ئایا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی چۆنه، سه‌عدی پیره ده‌ڵێت" هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌م به خۆشه‌ویستی هێناوه، كاتێك هاوسه‌ری یه‌كه‌مم پێش 9 بۆ 10 ساڵ سییه‌كانی له‌ده‌ستدا و به ده‌رمان ده‌ژیا ئینجا هاوسه‌ری دوه‌مم هێنا، گرنگی هاوسه‌ری یه‌كه‌مم كه وه‌فاتی كردووه له‌وه‌دا بوو ئه‌و زۆر هاوڕێم بوو له‌ڕووی كزلتور و سیاسی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه و دوو منداڵمان هه‌یه و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان هونه‌ری ئه‌وه و هاوسه‌ری دوه‌میشم زۆر خۆش ده‌وێت"
AM:11:29:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 25216
جار خوێنراوه‌ته‌وه