نوستن كه‌متر له 6 كاتژمێر هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆر پۆل گرینگراس دهرئهتجامهكانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاشكرا كرد كه تیایدا زیانه‌كانی نوستنی كه‌متر له 6 كاتژمێر سه‌لمێندراوه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون له شه‌و و ڕۆژێكدا ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له هه‌زار خۆبه‌خش به‌ژداریان كردوه له به‌ریتانیا و %44 یان ڕۆژانه كه‌متر له 6 كاتژمێر نوستوون و %17 یان ڕۆژانه 8 كاتژمێر نوستوون.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه كه‌متر له 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زۆره به ڕێژه‌ی %60 و جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستان و كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كه‌مخه‌وی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وی و له‌ده‌ستدانی توانای ماسولكه‌كان و لاواز بوونی توانای یاده‌وه‌ری و ته‌نانه‌ت كار له ترشی گه‌ردی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره و ماندوێتی.
وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ی هاوكاری خه‌وێكی قوڵ ده‌بن و %85 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان تاقی كردۆته‌وه سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه له ده‌ستكه‌وتنی خه‌وێكی ئارام.
AM:09:10:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4356
جار خوێنراوهتهوه