ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی سییه‌كانت تاقی بكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه سییه‌كانیان ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه، به‌ڵام ته‌نها جگه‌ره نییه كه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس هه‌مان كاریگه‌ری كێشانی جگه‌ره‌ی هه‌یه، ده‌توانیت به خواردنه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك شه‌ربه‌ت سییه‌كانت له ژه‌هر خاوێن بكه‌یته‌وه.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی سییه‌كانت بكه‌یت پێویسته ماوه‌ی دوو ڕۆژ له خواردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی شیر دووربكه‌ویته‌وه و چای گژوگیا بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌هری له‌شت بكاته ده‌ره‌وه و سییه‌كانت زۆر ماندوو نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر گرفت و برینی گه‌ده‌ت نییه ئه‌وه 300 مللی له شه‌ربه‌تی لیمۆ پێش خواردنی نانی به‌یانی بخۆره‌وه و دوای خواردنی نانی به‌یانی 300 میلی شه‌ربه‌تی سندی یان ئه‌نه‌ناس بخۆره‌وه چونكه ئه‌م جۆرامه ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژه ئۆكسێنه‌ر.
له نێوان ژه‌می به‌یانیان و ئێواران ده‌توانیت 300 میللی له شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆیته‌وه چونكه ئه‌مه ترشی و تفتی له‌ش ڕێكده‌خات.
باشتر وایه له‌كاتی خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ 400 مللی له شه‌ربه‌تێك بخورێته‌وه كه بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تیادایه وه‌ك مۆز و پرته‌قاڵ.
له كۆتایدا ده‌توانیت چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی كافور تێكه‌ڵاوی ئاوی گه‌رم بكه‌یت و هه‌ڵمی ئاوه‌كه هه‌ڵبژمیت، باشتریش وایه ئه‌م پرۆسه‌یه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری و له ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌كه‌دا هه‌ر ڕۆژه‌ی 20 خوله‌ك بچیته گه‌رماو.
AM:11:09:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6792
جار خوێنراوه‌ته‌وه