9 هۆكاری زیادبوونی كێش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا
وێستگە ستایل-
زیادبوونی كێش یه‌كێكه له گرفته باوه‌كانی سه‌رده‌م كه زۆر كه‌س به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، زانستی پزیشكی چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكردووه كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له هۆكاره‌كانی ڕونكردۆته‌وه.
1- سستی غوده‌ی ده‌رقی.
2- که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی.
3-کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان.
4- دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی به‌رده‌وام .
5- به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆکی و حه‌پی مه‌نع و ڕه‌بۆ و ڕۆماتیزم و چاره‌سه‌ری نه‌زۆکی.
6- کۆنیشانه‌ی کوشینغ" له ئه‌نجامی زۆر به‌کارهێنانی ده‌رمانی کۆرتیزۆن و هاوشێوه‌کانی"
7- وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان .
8- وه‌ستان و تێک چوونی سووڕی مانگانه و تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان.
9- کۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ناو له‌ش، به هۆکاری جیاواز وێنه‌ی سستی گورچیله و جگه‌ر و دڵ .
AM:11:59:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6704
جار خوێنراوهتهوه