‌پێش ئەوەی مناڵەکەت چلەی بچێت ئه‌م جۆره‌ سۆنه‌ره‌ی‌ بۆ مه‌كه‌

وێستگە ستایل-


ئێستا دەبینین بەشێک لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان لەگەڵ لەدایک بوونی منداڵەکەدا دایک و باوکان ڕادەسپێرن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سۆنەری حەوزی منداڵەكەیان بکەن بە بیانووی ئەوەی جومگەی حەوزی دەرچووبێن، دكتۆر ئاوات واژه‌ی‌ پزیشكی پایه‌ بڵندی منداڵان هۆشداری له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌دات و ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات.

دكتۆر ئاوات ده‌ڵێت" ئەمە تەنھا لەو حاڵەتانەدا دەکرێت کە گومانێکی زۆر ھەبێت و منداڵەكە لەکاتی دایبی گۆڕین و جوڵەی قاچەکاندا گریانێکی لەڕادەبەدەر بکات، بەڵام بۆ منداڵێک کە ئەو گومانەی لەسەر نەبێت و بە نەشتەرگەری بووبێت و زۆر ئازار نەدرابێت ئەوا پێویستە دوای چلە سۆنەر بکرێت و سەرەتا پزیشک تەنھا بە دەست لە کلینیکدا پشکنین دەکات، ئەو منداڵانەش کە لە خێزانەکانیاندا ھەبێت یاخوود ملیان خوار بێت پێویست دەکات بەزوویی پشکنین بکەن، منداڵێک لە سکی دایکی دا «سوار» بووبێت پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت."

تێبینی: بێشکە زیان بە جومگەی حەوز دەگەیەنێت لە ھەندێک منداڵدا


PM:12:30:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل