زانیاری 150 ملیۆن كه‌س كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌پڵیكه‌یشتنی Face App
وێستگە ستایل-
ئه‌پڵیكه‌یشنی Face App له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا خێرا بڵاوبۆوه و به گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه زانیاری 150 ملیۆن كه‌س له جیهاندا كه‌وتۆته لای ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی فۆربس بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له‌ڕێی گۆگل پله‌ی چه‌ندین ئه‌پلیكه‌یشنی جیاواز هه‌یه كه شێوه‌ی وێنه‌كان ده‌گۆڕێت و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا Face Apep له 121 وڵات بووه یه‌كه‌مین له به‌كارهێنان، و ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه ئێستا ناو و وێنه‌ی ده‌یان ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌لایه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین پرۆگرامه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو كه زۆر خێرا له فه‌یسبووك بڵاوبۆوه و زانیاری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له فه‌یسبووكه‌وه كۆكردۆته‌وه، پێشتریش پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا هۆشداریان له به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ئه‌پلیكه‌یشنه داوه كه بێ ترس نییه و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به‌كارهێنه‌ر بچێته‌وه ناو فۆڵده‌ری سه‌ره‌كی وێنه‌كانی ناومۆبایله‌كه‌ی و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر هاككردنی ته‌واوی وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
AM:11:45:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4568
جار خوێنراوه‌ته‌وه