1.7 ملیۆن منداڵ له جیهاندا توشی نه‌خۆشی ئایدز بوون
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی توشبوانی نه‌خۆشی ئایدز تیایدا هاتووه ژماره‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره له جیهاندا ڕووی له كه‌مبوون كردوه.
سه‌رژمێریه‌كان تیایدا هاتووه ڕێژه‌ی توشبوون به ئایدز به به‌راورد به ساڵی 2010 به ڕێژه‌ی %16 كه‌میكردوه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و پرۆگرامه‌و چڕه دێت كه كاری له‌سه‌ر كراوه له وڵاته‌كانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و ڕێژه‌ی توشبوان له باشووری ئه‌فه‌ریقا به بڕی %40 كه‌میكردووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ژماره‌ی توشبوان به ئایدز له وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاست ڕووی له زیاد بوون كردووه به ڕێژه‌ی %29 و جگه له‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان به ئایدز له وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به ڕێژه‌ی %10 زیادی كردووه.
له ئێستادا تێكڕای توشبوان به‌م نه‌خۆشیه 37.9 ملیۆن كه‌سه و 1.7 ملیۆن له توشبوه‌كان منداڵن و و ته‌نها %79 ی توشبوان ده‌زانن كه نه‌خۆشن.
AM:09:03:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوهتهوه