سه‌ردار كه‌ركوكی: ئه‌گه‌ر من درۆم كرد له سێداره‌م بده‌ن
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد زیاد ئه‌سعه‌د له‌سه‌ر ده‌نگۆی تێكچونی باری ته‌ندروستی و ده‌یان ده‌نگۆی دیكه‌ش لێدوانێكی ده‌نگیی بۆ كۆمپانیای بابیلۆن دا، به‌و لێدوانه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ری ده‌وتران.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه تایبه‌ت بووه به كۆمپانیای بابیلۆن، زیاد ئه‌سعه‌د، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد رایگه‌یاند كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و له ماوه‌یه له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه و ئێستاش باری ته‌ندروستیی 60% باشتر بووه.
كۆمپانیای بابیلۆن راگه‌یاندوه كه باری ته‌ندروستیی زیاد ئه‌سعه‌د زۆر باشه و به‌رواری په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش دزێنێ دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2019یه و له‌وكاته‌شدا كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا سازكردوه، هونه‌رمه‌ند له ده‌ره‌وه بووه.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا زیاد ئه‌سعه‌د داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم كردوه چیتر رێگه به دروستكردنی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه نه‌دات و وتی: "داوام له حكومه‌ت ئه‌وه‌یه یه‌ك شتم بۆ بكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچم بۆ نه‌كات و ته‌نها كاری خۆی بكات".
هونه‌رمه‌ندی ناسراو راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌رپرس نییه لێی، روی له‌و كه‌سانه‌ش كرد كه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ كردوه و بۆی ده‌كه‌ن و وتی: "هیچم ناوێت ته‌ها لێم گه‌ڕێن بار كاری خۆم بكه‌م، كاتی من له‌وانه به‌نرختره كه هه‌ر شتێك وترا من بێم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه".
له‌سه‌ر ئه‌م تۆماره ڤیدیۆیه گۆرانیبێژی میلی سه‌ردار كه‌ركوكی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌نگه هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د نییه و ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه ته‌نها درۆیه و هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د دۆخی ته‌ندروستی خراپه و ناتوانێت قسه بكات وده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر من درۆ بكه‌م ئه‌وه ملم له موو باریكتره و میله‌ت چی بڵێت ئه‌وه من ڕازیم به بڕیاره‌كه "
سه‌ردار كه‌ركوكی له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆی نه‌ورۆز ئاشكرای كرد كه دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی ناودار زیاد ئه‌سعه‌د ناجێگیره و ناتوانێت قسه بكات و كه‌س ناناسێته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناسراو له‌سه‌ری هاتنه ده‌نگ بۆ به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه.
AM:10:40:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 30596
جار خوێنراوه‌ته‌وه