مشك و جرج چێشتخانه‌كه‌ی كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیای ته‌نیوه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری The Sun ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كۆشكی بیكنگهام داوای ئاڕاسته‌ی تیمێكی تایبه‌ت كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكه‌ن له له‌ناوبردنی مشك و جرج له‌ناو چێشتخانه‌ی كۆشكه‌كه چونكه ئه‌م بابه‌ته ترس و دڵه ڕاوكێی له دڵی شاژنه ئه‌لیزابێس دروست كردووه.
له ئێستادا له زۆرینه‌ی كۆشك و ماڵه كۆنه‌كان له به‌ریتانیا گرفتی زۆری مشك و جرج هه‌یه و ئه‌م كۆشكه‌ش كه ئێستا شاژن تیایدا ده‌ژی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1703.
تیمه پسپۆڕه‌كه له‌ڕێی ڕشتنی ژه‌هره‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌یانداوه و داوایان له كارمه‌نده‌كانی ناو كۆشك كردوه كه ده‌رگای مه‌خزه‌نه‌كان باش دابخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی خواردن و كه‌لوپه‌له‌كانه‌وه مشك و جرجه‌كان دزه نه‌كه‌نه ناو چێشتخانه‌كان.
ئه‌و جۆره مشكه‌ی له به‌ریتانیا بڵاوبۆته‌وه به ته‌واوه‌تی به‌رگه‌ی ژه‌هر ده‌گرێت و له‌ناو ناچێت و جگه له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ماڵی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه نییه و هه‌موو ماڵه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه مشك و جرجی بۆ بچێت.
AM:10:02:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3316
جار خوێنراوه‌ته‌وه