‌ڤیدیۆ: به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی سمتی به‌ڕووتی له‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌ركرا

وێستگە ستایل-


ڕاهێنه‌ری یانه‌ی‌ نیشتیمانی جه‌زائیری بۆ تۆپی پێ " جه‌مال بلماچی"  یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌ركرد دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ تیایدا سمتی به‌ ڕووتی ده‌رده‌كه‌وێت .

سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ده‌ڵێت"ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ یاریزانه‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ سیاسیه‌تی یانه‌كه‌یانه‌ " پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بڵاو ببێته‌وه‌ بڕیار وابوو ئه‌م یاریزانه‌ یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی‌ له‌ تیپی تۆپی پێی جه‌زائیری به‌ژداری پاڵه‌وانێتی كاسی ئه‌فه‌ریقا بكات هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌ میسر.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌كه‌ داوای لێبوردنی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ كردووه‌ به‌ڵام بڕیار وایه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ به‌ " محمد بن خماسه‌" یاریزانی یانه‌ی‌ نیشتیمانی جه‌زائیر بگۆڕێت.


AM:09:13:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 26644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌