ڤیدیۆ: ئه‌كته‌رێكی درامای سه‌مای ته‌رزه هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له خانمه ئه‌كته‌ره‌كانی درامای سه‌مای ته‌رزه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاڕاسته‌ی ستافی كاره‌كه ده‌كرێت هاته ده‌نگ.
ئه‌م خانمه له ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه ڕه‌خنه له ستافی ئه‌م كاره ده‌گرن ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره ده‌ڵێت" زۆر زۆر له نواندنی خۆم ڕازیم و هیچ په‌شیمان نیم له‌و كاره‌ی كردومه و هه‌ركه‌سێكیش قسه ده‌كات با بیكات، ئه‌و كه‌سه‌ش كه به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌م درامایه ده‌گرێت با خۆی بێت كاری جوانتر و باشتر بكات و كێش به باش ده‌زانێن ئه‌و كه‌سه وه‌ك كاره‌كته‌ر تیایدا ڕۆڵ ببینێت و كاروان ئاوات ده‌رهێنه‌رێكی به ڕه‌وشته"
درامای سه‌مای ته‌رزه به‌كێكه له‌و درامایانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا له كه‌ناڵی NRT2 په‌خشكرا و زۆر كه‌س ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌م درامایه كردووه و پێیان وایه به‌رهه‌مێكی كاڵ و كرچه و له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ستخۆشیان له ستافی كاره‌كه كردووه.
PM:12:07:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10200
جار خوێنراوه‌ته‌وه