لە شەوی بوکێنییەکەیدا وازی لە زاوا هێنا
وێستگە ستایل-
پاش ئەوەی هەموو شتێکیکان تەواو کردو بڕیاریاندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان
بگێرن، سەردانی وێنەگرێکیان کرد بە ناوی " جیسون کول" کە یەکێکە لە
وێنەگرە بەناوبانگەکان و تا ئێستا چەندین جار وێنەی ئاهەنگی
هاوسەرگیرییەکانی گرتووە.
"جولی کولی" یەکێک بوو لەو کچانەی کە لەگەڵ دەستگیرانەکەیدا سەردانی جیسونی
کرد و داوایان کرد کە وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بگرێت.
بۆیە یەکەم جار جیسون بەم شێوەیە جولی بینی، هەرچەندە وەک هەموو ئەو کچانەی
دیکە کە سەردانی دەکەن سەیری کردو و مامەڵەی لەگەڵ کرد بەڵام جولی کەوتە
داوی خۆشەویستییەوە و جیسونیش هەمان هەستی هەبوو بۆی.
بۆیە جولی ئەمەی بە دەستگیرانەکەی وت و بریاریاندا جیاببنەوە ، هەر لە
هەمان شوێن و هەمان ڕۆژدا لەگەڵ جیسونی وێنەگر هاوسەرگیرییان کرد.
AM:11:37:26/05/2019
ئهم بابهته 8036
جار خوێنراوهتهوه