به‌وێنه.. نامه‌یه‌كی مارلین مۆنرۆ كه پێش مردنی نوسیویه‌تی بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نامه‌یه‌كی خانمه ئه‌ستێره‌ی جیهانی "مارلین مۆنرۆ" ی بڵاوكرده‌وه كه 9 مانگ پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت نوسیویه‌تی.
ئه‌م نامه‌یه له 19 ی كانونی دووه‌می ساڵی 1961 دا نوسیویه‌تی و باس له‌وه ده‌كات له دۆخێكی ناجێگیری سۆزداریدا ده‌ژی.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه مارلین ئه‌م نامه‌یه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌ی له ئارسه‌ر میله‌ر هاوسه‌ری سێهه‌می نوسیوه و هه‌ر به‌هۆی خراپی بارودۆخی ته‌ندروستیه‌وه له‌و كاته‌دا ده‌ركه‌وتنی له پرۆژه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌م خانمه ئاشكرای كردوه كه سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی" رالف گریسن" ده‌كات و نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه دوای 6 مانگ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر جارێكی دیكه بگه‌رشێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
مارلین له‌سه‌ر ژیانی خۆی نوسیویه‌تی" ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه من ده‌جه‌نگم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له ئارامی سۆزداری وه‌ربگرم به‌ڵام به‌ده‌ستم نه‌هێنا و ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌بووه"
له ئێستادا ئه‌م نامه‌یه له مه‌زادێكی ئاشكرادا بۆ فرۆشتن له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نمایشكراوه و شایه‌تی باسه مارلین مۆنرۆ له ڕۆژی 4 ی ئابی 1962 له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانی له ده‌ستدا.
\
AM:09:32:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه