كۆمه‌ڵێك هۆكار ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتر ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له جۆره باوه‌كانی شێرپه‌نجه كه تووشی خانمان ده‌بێت و به‌پێی ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له هه‌ر 9 خانمێكدا یه‌كێكیان توشبوو ده‌بێت به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌و خۆش به‌ختانه زوو ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه ئه‌گه‌ری زوو چاكبووه‌ی ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وه‌ك هۆشیاریه‌ك بۆ خانمان دكتۆر سامان تاهیر پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری له شاری هه‌ولێر ئه‌و هۆكارانه باس ده‌كات كه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له خانماندا زیاتر ده‌كات.
نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك:
دروست بوونی گرێ ، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كێم و خوێن له گۆی مه‌مكه‌وه، پێستی مه‌مك وه‌ك توێكلێكی پرته‌قاڵی لێدێت و ژێر باڵه خڕ ده‌بن و ئازار و ئێش له‌ناوچه‌كه دروست ده‌بێت و به‌گشتی كێشی له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه.
هۆكاره‌كانی زیاد بوونی مه‌ترسی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه:
دەستپێکردنی سووڕی مانگانە لە تەمەنێکی کەمتر لە تەمەنی ئاسایی و ڕاوەستانی سووڕەکە لە تەمەنێکی زیاتر لە تەمەنی ئاسایی و شوو نەکردن یاخود شووکردن لە تەمەنی گەورەتر لە تەمەنی ئاسایی و نەبوونی سکپڕی دوای چەندین ساڵ لە هاوسەرگیری و تووشبوونی کەسێک یان چەند کەسێک لە خزمی نزیک یاخود پلە یەک بە نەخۆشیەکە و قەڵەوی و بەساڵاچون و بەرکەوتنی تیشک و مادەی تیشکدەر بە بڕێکی زۆر یاخود بۆ ماوەیەکی درێژ و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه لە گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە خانمان زیاد دەکەن.
AM:09:06:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5348
جار خوێنراوه‌ته‌وه