ملیۆنه‌ها دۆلاری به‌خشی به‌و ئافره‌تانه‌ی به گێچه‌ڵی سێكسی تۆمه‌تباریان كردووه
وێستگە ستایل-
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا هاتووه به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی"هارفی واینستاین" و ستافی تایبه‌ت به كاره‌كه‌ی گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمنانهی كه تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسیان داوه‌ته پاڵ.
پارێزه‌ری تایبه‌ت به كه‌یسه‌كه‌ی "هارفی" باس له‌وه ده‌كات كه به ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر هارفی هه‌بووه كه گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوون بڕی 44 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو پێیان به‌خشراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هارفی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته كه له لایه‌ن زیاتر له 75 ئافره‌ت دراوه‌ته پاڵی گوایه گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوون و له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له نیویۆرك دادگای هارفی ده‌كرێت به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر دوان له‌و ئافره‌تانه.
هارفی واینستاین پیاوێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵه و یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوداره‌كانی سینه‌ما و فیلمی هۆلیود و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی برۆدته‌وه بۆ فیلمه‌كانی " شكسپیری عاشق " و " هونه‌رمه‌ند" و " وتاری پاشا" و ویاتر له 81 خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ فیلمه‌كانی بردۆته‌وه و له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گۆڤاری نیویۆرك تایمز چیرۆكی گێچه‌ڵی سێكسی هارفی بڵاوكردۆته‌وه و له تۆمه‌ته‌كانیشی بینینی خانمه‌كان به ڕووتی و شێلانی خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان بووه.
AM:09:45:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوهتهوه