هۆشداری له به‌كارهێنانی ڤیاگرای ساخته ده‌درێت
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا هۆشداریان به پیاواندا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی جۆرێك ڤیاگرا ی ساخته كه له ڕیێی پێگه جیاوازه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌فرۆشرێت.
پێگه‌ی "The Sun" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه ئه‌وجۆره حه‌بانه‌ی ڤیاگرا كه له بازاڕی ڕه‌ش ده‌ستده‌كه‌وێت به‌ناوی به‌هێزكه‌ری توانای سێكسی ده‌یفرۆشن به‌ڵام له ڕاستیدا له پێكهاته‌كه‌یدا مادده‌ی كیمیاوی جۆراوجۆر هه‌یه كه مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
له‌كۆی 10 ده‌رمان كه بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی به‌كارده‌هێنرێت 8 جۆری قه‌ده‌غه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانی داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ده‌رمانانه به‌كارنه‌هێنن كه له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌فرۆشرێت به‌ناوی چالاككه‌ری توانای سێكسی.
بێ ڕێنمایی و ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌كرێت یه‌ك ده‌نك حه‌بی ڤیاگرا له ده‌رمانخانه‌كان به چوار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی بكڕدرێت له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێت به‌ڵام كۆگای دیكه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌م ده‌رمانه ده‌فرۆشن یه‌ك ده‌نك ته‌نها به نیو جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی.
له ئێستادا 5 ملیۆن له دانیشتوانی به‌ریتانیا كێشه‌ی لاوازی سێكسیان هه‌یه و به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤیاگرای ساخته‌وه چه‌ند پیاوێك گیانیان له ده‌ستداوه.
AM:11:53:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه