له‌م كاتانه‌دا پێویسته قه‌تره‌ی فرمێسكی ده‌ستكرد بۆ چاوه‌كانت به‌كاربهێنیت
وێستگە ستایل-
وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی توشی دەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات،دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌وه باس له‌و كاتانه ده‌كات كه پێویسته قه‌تره‌ی فرمێسكی ده‌ستكرد بۆ چاوه‌كانت به‌كاربهێنيت.
- هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە.
- هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە.
- هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە.
- هەرکات لە سەفرە و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە.
- هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە.
- هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە.
- هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە.
- هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە.
- ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت.
AM:11:29:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوه‌ته‌وه