كۆریای باكور له 30 وێنه‌دا
وێستگە ستایل-
لە کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار، لە ساڵی ١٩٤٦ دا و لە ژێر کاریگەری یەکێتیی سۆڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکور پارتی کرێکارانی کۆری دامەزرا و ھاوکات لە ژێرچاودێری بەرپرسانی مۆسکۆ حکومەتی کاتی دامەزار کە لە لایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەکرا بوون.
پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٤٨ دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و ھێزەکانی سۆڤیەت، لەو وڵاتە کشانەوەK ھێندەی نەبرد لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکور و باشوی کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان، لە باکور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت. پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.
له ئێستادا كیم جونگ ئو سه‌رۆكی كۆریای باكوره و وه‌ك سه‌رۆكێكی ترسێنه‌ر ناسراوه له‌م 30 وێنه‌یه‌وه ده‌توانیت وورده‌كاری ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته ببینیت.
ئه‌م شتانه به ته‌واوه‌تی له كۆریای باكور قه‌ده‌غه‌یه
1- جلوبه‌رگی بیانی قه‌ده‌غه‌یه و ده‌بێت دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ئه‌و جلوبه‌رگه بپۆشن كه نه‌ریتی وڵاته‌كه‌یه.
2- كۆكاكۆلا له‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها ئه‌و خواردنه‌وانه ڕێگه پێدراوه كه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه دروستكراوه.
3- قژ بڕین به شێوه‌یه‌كی جیاواز ڕێگه پێ نه‌دراوه و حكومه‌تی وڵاته‌كه ته‌نها چه‌ند جۆرێك ستایلی قژ بڕینی داناوه و ده‌بێت دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ته‌نها به‌و شێوانه قژیان ببڕن كه ڕێگه‌ی پێدراوه.
4- خاوه‌ندارێتی موڵك ڕێگه پێ نه‌دراوه ته‌نها حكومه‌ت بۆی هه‌یه كڕین و فرۆشتن به‌مه‌وه بكات.
5-بۆ خانمان ته‌نها یه‌ك جۆر پێڵاو هه‌یه و له‌وه زیاتر نییه.
6-داری كرسمس بابه‌تێكی ڕێگه پێ نه‌دراوه.
7-ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له ئالوده‌بووانی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی ستار بۆكس ئه‌وه له كۆریای باكور نییه.
8- له‌م وڵاته ته‌نها چوار كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی هه‌یه.
9- ته‌واوی جۆره‌كانی گۆڤار و ڕۆژنامه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا هه‌یه.
10- ته‌نها یه‌ك ملیۆن دانیشتوی ئه‌م وڵاته مۆبایلیان هه‌یه.
11- ئه‌گه‌ر له كۆریا بیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مۆبایل و به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵت پێ بێت.
12- له كۆریا هیچ جۆرێك له ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و وه‌رزشی نا‌بینیت به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا دراوه.
AM:09:59:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 15016
جار خوێنراوه‌ته‌وه