‌رێنماییەكانی خۆپاراستن لەنەخۆشی سیل

وێستگە ستایل-

نەخۆشی سیل كە بە (دەردە باریكە) ناسراوە یەكێكە لەنەخۆشییە گواستراوەكان و ساڵانە نزیكەی 10 ملیون كەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و ساڵانە میلۆنێك و 500 هەزار كەس بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدەن.

د.ئاری عەبدولعەزیم پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە تایبەت بۆ سایتی " تەندروستی " باس لە چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی سیل دەكات، ئەوانیش:

1- هەركەسێك  كۆكەی هەبوو بۆماوەی زیاتر لەسێ هەفتە پێویستە سەردانی  پزیشك بكات بۆ پشكنینی نەخۆشیەكەی.
2- پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی بوونی كۆكە دەستەسڕ بگرن بەدەمیانەوە، بۆئەوەی ڕێگەبگرن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە.
3- پێویستە شوێنی  نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان هەمیشە هەواگۆڕكێی هەبێت و تادەتوانرێت پەنجەرە كراوە بێت.
4- بوونی ئامێری هەواگۆڕكێ لەهۆڵ و ژوور و شوێنە گشتیەكان.

ئا: كارزان عەبدوڵا


PM:01:33:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌