پێنج جۆر له پیاوان ژیانی ته‌نهایی هه‌ڵده‌بژێرن
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش هه‌نگاوێكی نوێیه كه ڕه‌نگه هه‌موو كه‌س ئاماده‌یی ئه‌م جۆره ژیان كردنه‌ی‌ان نه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌وه به پێنج جۆر له كه‌سایه‌تی پیاوان ئاشنا ده‌بیت كه خۆیان له هاوسه‌رگیری دوور ده‌خه‌نه‌وه و ژیانی ته‌نهایی هه‌ڵده‌بژێرن.
1- ئەو پیاوانەی ئامادەنین بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ ، هەندێك لە پیاوان ئامادەنین بەرپرسیارێتی ژیان بگرنە ئەستۆ لەبەر ئەوە بەتەواوەتی بیرۆكەی هاوسەرگیری ڕەت دەكەنەوە و پێیان باشە تەنها بمێننەوە .
2-ئەو پیاوەی لەخۆباییە : سروشت و كەسایەتی هەندێك مرۆڤ وایە كە لە خۆباییە و نایەوێت هیچكات لەگەڵ كەسێكی دیكەدا ژیانی هاوبەش پێكبهێنێت ، ئەگەر هاوسەرگیریش بكات ئەوە زوو لە هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە.
3-ئەو پیاوەی ژیانی خۆی بەسەرپێی بەڕێ دەكات و لە ژیانیدا لەگەڵ چەندین ئافرەت پەیوەندی دادەنێت لەبەر ئەوە هاوسەرگیری بۆ تەواوی تەمەنی ڕەت دەكاتەوە .
4- پیاوی ڕەزیل : ئەم جۆرە كەسانە نایانەوێت بەهۆی دروست كردنی خێزانەوە پارەكانیان سەرف بكەن ، ئەگەر هاوسەرگیریش بكەن ئەوە ژیانی خۆیان و منداڵ و هاوسەرەكەیان دەكەن بە دۆزەخ .
5-جۆرێكی دیكە كەسایەتی لە پیاواند هەیە ئەویش ئەو پیاوەیە كە ئافرەتی خۆش ناوێت ، و هیچ كات نایەوێت ژیانی خۆی لەگەڵ ئافرەتێك بەسەر ببات
PM:12:12:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4688
جار خوێنراوه‌ته‌وه