عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندێكی ناودار وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی تایبه‌ت ڕووی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرد و له شاری مه‌هاباد كۆنسێرتێكی ساز كرد و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی نه‌مری كورد محه‌مه‌دی ماملێ بڵاوكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆ یله تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی" دوای 27 ساڵ دووبارە دێته‌وە ناو قەڵای جوانی و به گوڵدانێک پڕ له بیرەوەی سوور و سپی و وەنه‌وشەیی و ئامێزێک بڵێسە و تەشق و گڕ لە چەشنی هه‌وری بەهار بەسەر گڵکۆی مامۆستا ماملێ و هاوڕێیانی ڕۆژانی سەختیدا دەبارێنێت.
له دوای 27 ساڵ هاوژینە باوەفاکەی ماملێ و دایکی دڵسۆزی نیشتمان باوەشی خۆشەویستی بۆ كردمه‌وه‌وه و به دەم پڕمه‌ی گریانەوە وتی "به‌خێر بێیه‌وە کوڕە گه‌ورەکه‌ی ماڵێ"
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم لە ساڵی ١٩٩١ دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مەھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو و بڕیاری هاودەنگی و هاوهەنگاوی لەگەڵ ڕۆحی سەربەستیی ئەم شارەی بەست. لەم ماوەیەدا بە خوڕەی ئاو و هەوای سازگاری ئەم دەڤەرە سوێندی هەرمانییەتی دەنگ و زایەڵەی ژیانی خوارد.
کۆنسێرتی هونه‌ریی عەدنان کەریم له شاری مەهاباد له سێ ڕۆژی 21 تا 23ی خاکەلێوە لەگه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی جەماوەر بەرەوڕوو بووە، هونه‌رمه‌ندێک که هه‌میشه پێی وابووە "ئه‌وەی هونه‌ر به‌رەو سووتان و نەمان دەبات غرووره به‌وەی هونه‌رمه‌ند هه‌ست بکات هەموو شتێک دەزانێت".
عەدنان کەریم بەیانی ڕۆژی دووشەممه لەسەر گڵکۆی هونەرمەند محەممه‌د ماملێ ئامادە بوو و وێڕای سەردان کردنی ماڵی ماملێ، دایه ئامین خێزانی به‌وه‌فای ماملێ‌ی بەسەر کردەوە و پاشان لەگه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عەزیز شارۆخ دانیشت و باسیان له بیروەرییه‌کانی ساڵانی ڕابردوو کرد.
AM:11:24:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 23716
جار خوێنراوه‌ته‌وه