نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له ڕێكخراوی به‌ریتانی خێرخوازی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆمه‌ڵێك نیشانه‌یان دیاریكردوه كه ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی گفتی شی بوونه‌وه و هه‌وكردنی خانه‌كانی جگه‌ر و ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری C بوون ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر زۆره.
نه‌مانی ئاره‌زووی نانخواردن و هه‌ڵئاوسانی سك و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به دڵ تێكهه‌ڵاتن و تۆخ بوونی ڕه‌نگی میز له نیشانه‌كانی توشبوونن به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
پشت گوێ خستنی ئه‌م نیشانانه واده‌كات نه‌خۆشیه‌كه زۆر خێرا له جه‌سته‌دا ته‌شه‌نه بسه‌نێت وبگوازرێته‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش ، هه‌ڵئاوسانی قاچ و سووربوونه‌وه‌ی ناو له‌پی ده‌ست و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به جۆرێك بگاته 37 بۆ 39 پله‌ی سه‌دی و دانه‌به‌زینی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ته‌نانه‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمانیش و خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆش له نیشانه‌كانی به‌ره‌و پێش چوونی نه‌خۆشیه‌كه‌یه.
باشتر وایه له كاتی هه‌ستكردن به نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كان نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه به ته‌واوه‌تی به‌ناو جه‌سته‌دا بڵاوببێته‌وه.
AM:09:36:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه