كه‌ی ده‌بێت سیریلاك بدرێت به منداڵ؟
وێستگە ستایل-
سریلاک پێک دێت له ئاردی یه‌کێک له دانه‌وێڵه‌کان ( برنج ، شۆڤان ، گه‌نم ، جۆ ، گه‌نمه‌شامی ) له‌گه‌ڵ شیری که‌م چه‌وری ، زه‌یتێک ( خورما ، کانۆلا ، گوڵه‌به‌ڕۆژه ) و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرێت به ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکسانه‌کان، ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌وه‌ت هه‌یه سیریلاك بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت ئه‌وه دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه زانیاری ته‌واوت ده‌داتێ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
-که‌ی سریلاک بدرێت به مناڵ :
1- له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی شه‌شه‌می مناڵی ساوا ده‌توانرێت بدرێت به مناڵ و زۆربه‌ی پسپۆڕه‌کان کۆکن پێش ئه‌و ته‌مه‌نه باشتره پێی نه‌درێت.
2- ڕۆژی یه‌که‌م یه‌ک که‌وچک بدرێت به مناڵ به هێواشی زیاد بکرێت.
3- له سه‌ره‌تادا به ئاوی شیله‌تێن بگیرێته‌وه تا به ئاسانی هه‌رس بکرێت، دواتر به ته‌ردیج بڕی ئاوه‌که که‌م بکرێته‌وه و تا له مانگی نۆیه‌م دا وێنه‌ی هه‌وێکی شل ده‌درێت به مناڵ.
4- ئه‌گه‌ر مناڵه‌که به زمانی ده‌رهێنایه‌وه و تفی کردوه، مه‌ڵێ نایخوات چونکه مانای ئه‌وه نیه که حه‌زی له خواردن نیه، به‌ڵکو ئه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه شتێکی تازه‌یه.
5- پێویسته پێش ته‌واوو کردنی شه‌ش مانگی سرێلاکێک نه‌درێت به مناڵ گه‌نمی تێدا بێت.
6- ئه‌گه‌ر مناڵێک زۆر قه‌بز بێت، باشتره سریلاکی برنجی که‌متر بدرێت.
7-ئه‌و سریلاکه‌ی هه‌نگوینی تێدایه پێویسته نه‌درێت به مناڵی که‌متر له یه‌ک ساڵ .
گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان :
1-هه‌میشه به‌رواری دروستکردنی سریلاکه‌که بخوێنه‌وه، تا تازه‌تر بێت باشتره .
2- دوای هه‌شت مانگی بێجگه سریلاک، ێویسته منداڵ خواردنی تری پێ بدرێت.
AM:09:28:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4728
جار خوێنراوه‌ته‌وه