ئه‌حمه‌د شقيری كۆچی دوایی كردووه؟
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێكی ناڕاست له‌سه‌ر مردنی كوڕه ڕاگه‌یاندنكاری سعودی "ئه‌حمه‌د شقيری" بڵاوبۆوه كه پێشكه‌شكاری پرۆگرامی به‌ناوبانگی "خواطر" بوو.
هه‌واڵه به جۆرێك بڵاوبۆوه گوایه ئه‌م پێشكه‌شكاره له نه‌خۆشخانه توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌هۆی ئه‌م هه‌واڵه‌وه سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی كه خۆشیان ده‌وێت و بینه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ی بوون خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕی.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له گۆڤارێكی سعودیه‌وه ئه‌حمه‌د هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك یان به درۆخستنه‌وه‌یه‌كی بۆ هه‌واڵه‌كه نه‌بووه و خزم و كه‌سوكاری ئه‌م بابه‌ته‌یان به درۆ خستۆته‌وه و ئاشكرایان كردوه كه ئه‌م ڕاگه‌یاندنكاره ته‌ندروستی زۆر باشه و زیندوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
له‌دوای پێشكه‌ش كردنی پرۆگرامی "خواطر" ئه‌حمه‌د شقیری بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بینه‌ره‌كانی بۆ كاری باش ئاڕاسته كردووه له ته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا و هه‌ندێك كه‌س سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌د بۆ سادده‌ی له ڕه‌فتار و قسه‌كردن و ڕێنماییه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كانی جوڵاوه‌ته‌وه.
AM:09:06:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8852
جار خوێنراوه‌ته‌وه