ڕێگایه‌ك بۆ ڕێزگرتن له خودی خۆت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
كاتێك ڕێز له خوودی خۆت ده‌گریت ئه‌وه ڕێزگرتن له‌وانی دیكه‌ش ئاسان ده‌بێت، له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف به ڕێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان ئاشنامان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕێز له خودی خۆی بگرێت.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت" یەکێك لە ڕێگاکان یاخود شێوازەکانی ڕێزگرتنی خود بریتیە لەوەی کە دوور بکەویتەوە لەھەر کەسێک کە نرخت نازانێت ئەوجا ئەو کەسە ھەر کەسێک بێت و پەیوەندیشت لەگەڵی بەھێز بێت."
چونكه دوور کەوتنەوە لەو کەسانە پێویستیەکی دەروونییە بۆ خۆپاراستن لە سەرئێشەو ناڕەحەتی و شکستھێنان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە زیاتر ھەست بە نرخی خۆت و پێگەی ڕاستەقینەی خۆت بکەیت.
AM:08:37:09/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 22052
جار خوێنراوه‌ته‌وه