باشترین و خراپترین کات بۆ خواردنی ئەم خواردنانە
وێستگە ستایل-
١- شیر
شەوان باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی شیر، کوپێک شیری گەرم لە شەواندا دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی جەستە و هاوکاریکردنی خەوتن.
بەیانیان خراپترین کاتە، هەرسکردنی شیر کارێکی قورسە و دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی سیستەمی هەرس، بەڵام گەر لە حاڵەتێکدا وەرزشی زۆرت کردبوو لە بەیانیدا، ئەوا ئاساییە ئهگەر شیر بخۆیتەوە.
٢- گوێز
ئێواران باشترین کاتە بۆ خواردنی گوێز، گوێز دەوڵەمەندە بە چەندەها ماددەی پێویست بۆ جەستە لەوانە ئۆمێگا ٣ و دژەئۆکسید، گوێز دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانا و تەندرووستی مێشک.
بەیانیان/نیوەڕوان/شەوان خراپترین کاتن، چونکە لەم کاتانەدا گوێز لەلایەن جەستەوە بە تەواوی سوودی لێنابینرێت.
٣- هەنجیر و قەیسی
بەیانیان زوو باشترین کاتە بۆ خواردنی هەنجیر و قەیسی، خواردنی ئەم دوو میوەیە لە بەیانیاندا، دەبێتە هۆی خێراکردنی مێتابۆلیزم و چالاککردنی سیستەمی هەرس.
شەوان خراپترین کاتە، چونکە رەنگە ببنە هۆی دروستکردنی گاز لە سکدا.
٤- برنج
نیوەڕووان باشترین کاتە بۆ خواردنی برنج، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهایدرایت و ووزەی تێدایە، بۆیە خواردنی لە ناوەڕاستی رۆژەکەدا باشترین سوودی هەیە.
شەوان خراپترین کاتە، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوی.
٥- پەنیر
بەیانیان زوو بە باشترین کات دادەنرێت بۆ خواردنی پەنیر.
پەنیر ئەگەر بە رێژەیەکی مامناوەند خورا، جێگرەوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی کە رووەک خۆرن و گۆشت ناخۆن.
شەوان خراپترین کاتە بۆ خواردنی پەنیر، چونکە لە شەواندا بە قورسی هەرس دەبێت و هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.
٦- پاقلەمەنی
شەوان باشترین کاتە بۆ خواردنی پاقلەمەنی، پاقلەمەنییەکان بڕێکی زۆر فایبەریان تێدایە کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ هاوکاریکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیستڕۆل لە خوێندا، سەلمێندراوە کە هاوکاری خەوتن دەکەن.
بەیانیان خراپترین کاتە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خواردنی پاقلەمەنی دەبێتە هۆی کردنەوەی ئیشتیهات و ئەمەش وا دەکات دواتر لە رۆژەکەدا زۆرتر بخۆیت.
٧- مۆز
باشترین کات بۆ خواردنی مۆز بریتییە لە نیوەڕووان،
مۆز بڕێکی زۆر فایبەری تێدایە و هاوکاری هەرسکردن دەکات، لە هەمووشی گرنگتر، دەبێتە هۆی نەهێشتنی دڵەکزێ و وەک دژەئەسیدێک کاردەکات لەجەستەدا.
شەوان خراپترین کاتە بۆ خواردنی مۆز، خواردنی مۆز لەشەواندا دەبێتە هۆی زیادبوونی چڵم و سەرمابوون، خواردنی لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی قورسبوونی گەدە، چونکە رێژەیەکی زۆر مەگنیزیۆمی تێدایە.
٨-سێو
باشترین کات بۆ خواردنی سێو بەیانیانە، توێکڵی سێو فایبەرێکی تێدایە بە ناوی پێکتین، کە دەبێتە هۆی خێراکردنی سیستەمی هەرس و رێگریکردن لە قەبزی، دژە شێرپەنجەیەکی بەسوودیشە.
ئێواران/شەوان خراپترین کاتن بۆ خواردنی سێو، چونکە ماددە ئەسیدییەکانی سێو لەم کاتەدا دەبنە هۆی تەنگ کردنی گەدە.
سەرچاوە: Everyday Health Tips
AM:11:43:20/03/2019
ئهم بابهته 6888
جار خوێنراوهتهوه