پێش ئەوەی تووشی سەکتەی دڵ بیت ئاگاداری نیشانەکانی بە
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك نیشانه هه‌یه كه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌كته‌ی دڵ بوویت، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه پێویسته ئه‌م نیشانانه بناسێته‌وه تاكو به زووترین كات فریای خۆمان بكه‌وین و ژیانی خۆمان ڕزگار بكه‌ین.
له هه‌مان كاتدا مه‌رج نییه هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ نیشانه بده‌ن به ده‌سته‌وه، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان ده‌ركه‌وتن پێویسته بیانناسیته‌وه و مه‌رج نییه هه‌موو نیشانه‌كان له ناوچه‌ی سنگدا بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی Stethnews ئەمانە كۆمه‌ڵێك له نیشانه‌كانن:
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سارد:
سه‌كته‌ی دڵ له‌لایه‌ن له‌شه‌وه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی خێرا تووشی سترێست ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له‌شت وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م بارودۆخه هه‌بێت، سه‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی سه‌كته‌ی دڵ بووه له‌شی ده‌ست ده‌كات به ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی سارد.
دڵ تێكه‌ڵهاتن:
دڵ تێكه‌ڵهاتنێكی له ناكاو به بێ هۆ، چونكه دڵ تێكه‌ڵهاتن ئه‌نجامی زۆر كاركردنی سیستمی ده‌ماری "پاراسیمپاسیتیك"ه ، كه‌واته ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیت باش بێت ئه‌وا نابێت تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بیت.
دڵه كزێ:
دڵه‌كزێ زۆربه‌ی كات نابێته كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، چونكه ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ندێك حاڵه‌تی تره‌وه بێت وه‌ك قووتدانی بڕێكی زۆر هه‌وا له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌دا، به‌لاَم سه‌كته‌ی دڵ ته‌وژمی خوێن به‌ره‌و خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵَێك نیشانه‌ی هاوشێوه‌ی دڵه‌كزێ، وه‌ك ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه:
سووتانه‌وه‌ی سنگ
سووتانه‌وه‌ی قوڕگ
كێشه و زه‌حمه‌تی له كاتی قووتدان
ناڕه‌حه‌تی
دڵه‌كزێ ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان چاودێری بكرێت و ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌وا ده‌بێت زوو به هانایه‌وه بچیت.
نیشانه‌كانی تر:
ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌كته‌ی دڵیان هه‌بووه ده‌ڵێن كه پێش ئه‌وه ئه‌م نیشانانه‌یان هه‌بووه:
نیگه‌رانییه‌كی كتوپڕ:
ئه‌گه‌ر زۆر له‌پڕ تووشی هه‌ستێكی نیگه‌رانی بوویت، ئه‌وه ڕه‌نگه نیشانه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌دار بێت بۆ تووشبوون به سه‌كته‌ی دڵ.
خێرا لێدانی ترپه‌ی دڵ:
ئه‌گه‌ر ترپه‌ی دڵ ناڕێك و زۆر خێرا بوو ئه‌وا ده‌توانێت ببێته نیشانه‌یه‌ك بۆ سه‌كته‌ی دڵ، ئه‌مه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵدا بوو وه‌ك: هه‌ناسه كورتی، دڵ تێكه‌ڵهاتن، بێ هێزی .
هه‌ناسه كورتی:
ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ماسوولكه‌یه‌كیشت نه‌جووڵاندبێت به‌ڵام هه‌ست به هه‌ناسه‌بڕكێ بكه‌یت.
نه‌خۆشی دڵ ترسناكه به‌ڵام ده‌توانیت ڕێگری لێبكه‌یت، هه‌وڵبده خواردنی ته‌ندرووست بخۆیت و به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت، واز له جگه‌ره كێشان بهێنه و خۆت به دوور بكه له سترێس، ڕه‌نگه پێویست بكات كه پشكنینیش ئه‌نجام بده‌یت بۆ دڵنیابوون له ته‌ندرووستیت.
AM:11:36:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 10300
جار خوێنراوه‌ته‌وه