بەپێی دەرکەوتنی شوێنی زیپکەکەت نەخۆشیەکەت بزانە
وێستگە ستایل-
زیپکە یەکێکە لە نەخۆشیە بیزارکەرەکانی پێست، چونکە شێوەیەکەی ناشرینی هەیە و رەنگی روخسار تێکدەدات، بەڵام ئایا تا ئێستا زانیوتە رەنگە زیپکەکەت بەهۆی نەخۆشیەکەوە بێت.
سەروو ناوچەوان نزیکی قژتان و ناوچاوان، بەهۆی هەرس و میزەڕۆوەیە، پێویستە سەوزەوات و میوەکان و ئاوی زیاتر بخۆیتەوە.
دەوری چاوەکانت و نێوان برۆکانت بەهۆی نەخۆشی جگەرەوەیە، نەخواردنی خواردنە شیرینەکان، چەوریەکان، وکحول چارەسەرە.
نیوەی سەرەوەی گۆناکان بەهۆی نەخۆشی سییەکان و هەناسەدانەوەیە، باشترین چارەسەر جگەرە نەکێشان، لە هەوای پیس دوور کەوتنەوەیە.
دەرکەوتی زیپکەی لووت نیشانەیە بۆ نەخۆشیەکەنی پەنکریاس.
دەرکەوتنی زیپکە لەسەر سنگ و مل، نیشانەیە بۆ بوونی دڵەراوکێ و هەمووجۆرە هەوکردنێک.
دەرکەوتنی زیپکە لە ناوەڕاستی چەناگەدا، نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشیەکانی ریخۆڵە و ناوسک.
دەرکەوتنی زیپکە لەسەر دوولای چەناگە، نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشیەکانی هۆڕمۆنات و ئەندامی زاوزێ.
دەرکەوتنی زیپکە لەسەر بەشی خوارەوەی گۆنا، ، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەکانی پووک و ددان و گوێیەکان و گورچیلەکان، باشترین چارەسەریش خواردنەوەی ئاوی زۆر، نەخواردنی خوێ و کافایینە.
AM:11:24:20/03/2019
ئهم بابهته 8256
جار خوێنراوهتهوه