توێژه‌ره‌كان: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان زۆره
وێستگە ستایل-
ڕۆژی هاوسه‌رگیری ده‌بێته یاده‌وه‌ریه‌ك و له خه‌یاڵی پیاو و ئافره‌ت ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێك كه‌س گرنگی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی چ ڕۆژێك هاوسه‌رگیری تیادا ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا كاریگه‌ریه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕۆژێكی تایبه‌ت و دیاریكراوی ئاشكرا كردوه بۆ هاوسه‌رگیری و تیایدا هاتووه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی له ڕۆژی خۆشه‌ویستی دا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی له به‌رواره تایبه‌ته‌كانی وه‌ك 1/2/03 یان 8/8/08 زۆر زیاتره له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێ به به‌رواری ڕۆژی هاوسه‌رگیری ناده‌ن.
توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر گرنگی به ڕۆژی هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان %36 زیاتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به ڕۆژی هاوسه‌رگیری ناده‌ن چونكه ئه‌م كه‌سانه زیاتر گرنگی به ڕوكه‌ش ده‌ده‌ن نه‌ك خودی بابه‌ته‌كان.
AM:11:15:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 11556
جار خوێنراوه‌ته‌وه