ڤیدیۆ: كارداشیان له‌كه‌نه‌دا به جلوبه‌رگه‌كه‌ی هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ردانێكی تایبه‌تی بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا به جلوبه‌رگی نیمه‌چ ڕوته‌وه ده‌ركه‌وت له كاتێكدا له‌و وڵاته پله‌كانی گه‌رما زۆر دابه‌زیوه .
به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه پله‌كانی گه‌رما له مۆنتریاڵ كه یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی كه‌نه‌دا گه‌یشتۆته -18 و ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ده‌روه له‌م كه‌شو هه‌وایه‌دا جلوبه‌رگی زۆر گه‌رم بپۆشن.
كارداشیان بۆ به‌ژداربوونی له نمایشێكی تایبه‌تی جلوبه‌رگ تایبه‌ت به دیزاینه‌ر چێری موگله‌ر له مۆزه‌خانه‌ی مۆنتریال بۆ هونه‌ره جوانه‌كان چۆته كه‌نه‌دا و ئه‌و عه‌زیه‌ی كارداشیان له‌به‌ری كردوه له دیزاینی ئه‌م دیزاینه‌ره بووه.
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌ی مۆنتریال نابێت و جگه له‌وه‌ش ئه‌و ته‌سریحه‌یه‌ی قژی به‌رگه‌ی ڕه‌شه‌بای مۆنتریال ناگرێت.
AM:10:54:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 16340
جار خوێنراوه‌ته‌وه