به‌وێنه... دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ سێكسیه‌كه‌ی كۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا
وێستگە ستایل-
بابه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی سێكسی تیزیانا كانتۆنی ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی نه‌خایاند و ئه‌م بابه‌ته وایلێكرد خۆی بكوژێت.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 31 ساڵه خه‌ڵكی ناوچه‌ی نۆتیانۆ یه كه ده‌كه‌وێته شاری ناپۆلیه‌وه‌ن له مانگی ئه‌پریلی 2015 گرته‌یه‌كی سێكسی خۆی له‌ڕێی واتس ئه‌په‌وه ناردوه بۆ پێنج هاوڕێی خۆی و یه‌كێك له‌وانه‌ش كه‌سێك بووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناجێگیر بووه و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكی نه‌ناسراو سێكس ده‌كات.
یه‌كێك له هاوڕێكانی ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات كه كچێكی زۆر جوان و لاواز بووه و له‌كاتی هه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی هه‌ڵه په‌یوه‌ندی داناوه و له ماوه‌یه‌كی كاتی زۆر كه‌مدا ڤیدۆیی ئه‌م خانمه له پێگه سێكسیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ته‌نها یه‌ك ڕسته‌ی وتوه ئه‌ویش پرسیاری له‌و پیاوه كردوه كه له‌گه‌ڵیدا سێكسی كردوه" ئایا تۆ وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌گریت؟ دواتر وتویه‌تی زۆر باشه"
ده‌ربڕینی ئه‌م وشانه له‌لایه‌ن ئه‌م ئافره‌ته‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڵی بووه له‌و كاته‌دا گرته‌ی ڤیدۆیی بگیرێت و له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا قسه‌كانی ئه‌م ئافره‌ته بووه گاڵته جاڕی له ئیتاڵیا و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له پێگه و په‌یجه تایبه‌ته‌كان به پێكه‌نین بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سیلفاجیا لۆكاریللی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ڵێت" خه‌ڵك ئێستاش له‌وه تێنه‌گه‌یشتوه ئاخۆ ڤیدیۆیه‌ك كه تایبه‌ت بێت به‌كه‌سێك ناكرێت بڵاوبكرێته‌وه و جگه له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ كه‌سێك ده‌نێریت ده‌بێت په‌یوه‌ست نامه‌یه‌ك هه‌بێت كه زیاتر له‌و كه‌سانه ڤیدیۆكه نه‌بینن و بڵاو نه‌بێته‌وه"
هاوڕێكه‌ی كانتۆنی ده‌ڵێت" هیچكات باسمان له وودره‌كاری ڤیدیۆكه نه‌كردوه و ته‌ماشاشم نه‌كردوه و ناشمه‌وێت ته‌ماشای بكه‌م ، هاوڕێكه‌م زۆر خه‌می له‌م بابه‌ته ده‌خوارد به‌ڵام به‌هێز بوو و بڕیاری ئه‌وه‌یدا بێده‌نگ بێت چونكه هیچ ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیانه بسڕینه‌وه"
كانتۆنی له دوای ماوه‌یه‌ك بڕیاری ئه‌وه‌یدا چیتر نه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینێت و نه‌یناسنه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌ش بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه هه‌ر خوله‌كێك بێن هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی گرته‌كه ده‌بینن كه‌شاردنه‌وه‌ی كارێكی ئه‌سته‌م بووه بۆی .
دایكی كانتۆنی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی كچه‌كه‌ی باس بكات و له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ BBC ئاشكرای كردوه كه كچه‌كه‌ی باش بووه به‌ڵام لاواز بووه و به ته‌واوی ته‌مه‌نی باوكی خۆی نه‌بینیوه ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستای لێ ده‌ربچێت، ئه‌و ده‌ڵێت" ژیانی كچه‌كه‌م له‌پێش چاوی هه‌مواندا كۆتای پێ هات و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بووه گاڵته‌جاڕی تۆڕه سێكسیه‌كان "
له 13 ی سێپتێمبه‌ری 2016 ماریا دایكی ئه‌م كچه ده‌چێت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی له ماڵه‌وه جێده‌هێڵێت به‌ڵام په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێوه ده‌كرێت و برای هاوسه‌ره‌كه‌ی به ده‌نگێكی هێواش داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات بچێته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌و كاته‌ش كه ده‌گاته‌وه ماڵه‌وه ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و پۆلیس ده‌بینێت و ده‌ڵێت" زوو تێگه‌یشتم كچه‌كه‌م خۆی كوشتوه و له‌و ڕۆژه‌دا ژیانی منیش كۆتای هات "
دوای مردنی كچه‌كه‌ی ماریا بڕیاری ئه‌وه‌یدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ته‌ماشای ڤیدیۆكه‌ی بكات و ده‌ڵێت" ئه‌و دۆخه‌ی من بینیم سروشتی نه‌بوو و كچه‌كه‌م له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوه.
ئێستا دایكی ئه‌م كچه كه بۆته قوربانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه هه‌مان گرفتی كچه‌كه‌ی ئه‌ویان هه‌بووه و جگه له‌وه‌ش به‌گژ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌چێته‌وه كه قسه به كچه‌كه‌ی ده‌ڵێن.
AM:09:47:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 60016
جار خوێنراوه‌ته‌وه