كاركردنی خانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی تیایدا هاتوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی 55 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی خه‌مۆكی زۆر زیاتۆره له‌چاو ئه‌و ئافره‌انه‌ی 35 بۆ 40 كاتژمێر كارده‌كه‌ن.
به‌ڵام كاریگه‌ری كاركردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر له‌سه‌ر پیاوان به‌و شێوه‌یه‌ی ئافره‌تان نییه و توشی نه‌خۆشی خه‌مۆكیان ناكات .
مه‌به‌ست له 55 كاتژمێر كاركردن كاری ده‌ره‌وه و ماڵه‌وه‌یه كه خانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێ هاوكاری هیچ كه‌سێك و كاریگه‌ری كاركردنی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و خانمانه زۆر زیاتر ده‌بێت كه له ڕۆژانی پشوه‌كانشیدا كار ده‌كه‌ن له چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌نها ڕۆژی كاركردن كار ده‌كه‌ن له هه‌فته‌كه‌دا .
بۆ دوور بوون له‌م نه‌خۆشیه توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێنمووی خانمان ده‌كه‌ن خۆیان زۆر زیاتر له پێویست ماندوو نه‌كه‌ن چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری زیان به‌خش و مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ریان.
AM:08:56:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه