كاریگه‌ریه‌كانی بۆنی باران له‌سه‌ر باری ده‌روونی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
كاتێك باران ده‌بارێت بۆنێكی تایبه‌ت دروست ده‌بێت، هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زووی ئه‌م بۆنه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه ڕقیان لێی ده‌بێته‌وه، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی كاریگه‌ریه‌كانی بۆنی باران له‌سه‌ر باری ده‌رونی مرۆڤ له‌م بابه‌ته‌وه باس ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بۆنی زستان و دەنگی دڵۆپەی باران و ئەو کەشەی کە لەو کاتەدا دروست دەبێت یارمەتی مرۆڤ دەدات کە توانای تێڕامانی له بابه‌ته‌كان باشتر بێت، وە ھەروەھا ھۆکارێکیشە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی، ھەروەھا ئەو کەشە زۆر لەبارە بۆ بیرکردنەوەی قوڵ و تێفکرین و چارەسەرێکی باشە بۆ پەرت و بڵاوی ھزرو فکر."
جگه له‌وه‌ش ئەو کەشەی کە لەگەڵ باران باریندا دروست دەبێت زیاتر لە ھەموو ساتەکانی تر ھەست و سۆزی ئادەمیزاد دەجوڵێنێت.
AM:08:44:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4160
جار خوێنراوه‌ته‌وه