‌ڤیدیۆ: له‌كاتی پێدانی خواردن به‌ منداڵه‌كه‌ت له‌م هه‌ڵه‌یه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-

دایكان و باوكان به‌رده‌وام گرفتی خۆراك پێدانی منداڵه‌كانیان هه‌یه‌ و پرسیار ده‌كه‌ن چ جۆرێك له‌ خۆراك به‌ منداڵه‌كه‌یان بده‌ن ته‌ندروسته‌؟

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لەسیمینارێكدا دكتۆره‌ بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی و چەندێتی خواردن و خۆراك بەمنداڵان بەشێواز و ڕێگا تەندروستەكەی.

ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراك پێی وایە هەڵەیە دایكان لەپێدانی خۆراكدا ڕەچاوی ئارەزووەكانی منداڵەكانیان بكەن، پێویستە فێری ئەو خۆراكانە بكرێن كەلەڕووی تەندروستیەوە سوود دەگەیەنێت بەجەستەی منداڵ و گەشەی مێشك.

ده‌شڵێت"ئەگەر بەبەرنامە خۆراكە باشەكان بەمنداڵ بدرێت و ناوبەناو ئارەزووی منداڵەكانی تێ بكەوێت، ئەوا ئەو خۆراكە خراپانە كاریگەری زۆرنابێت لەسەر تەندروستی منداڵەكان".




AM:11:27:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 5992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل