ڤیدیۆ: به‌هۆی جادووی ڕه‌شه‌وه ناچار ده‌كرێن كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ساڵی 2016 نزیكه‌ی 11 هه‌زار ئافره‌تی نێجیری گه‌یشتنه ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بژین، به‌ڵام زیاتر له %80 ی ئه‌م ئافره‌تانه بازرگانی و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا و ناچار كران به‌رده‌وام جادووی ڕه‌شیان لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانی كاركردن وه‌ك له‌شفرۆشێك به‌رده‌وام نوێ بكه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌كه بده‌نه‌وه به‌و قاخچیانه‌ی له وڵاتی نێجیریاوه ده‌ریان كردوون.
ماگدلین یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی له لایه‌ن مامی به‌خێوكراوه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌و زۆر خراپ بووه له‌گه‌ڵی و دایك و باوكی خۆی نه‌بینیوه و به قاچاخچیه‌كدا ناردویه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر بێت و ته‌نانه‌ت پێشیان نه‌وتوه كه ده‌تنێرین بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی بكه‌یت.
ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان به بالمیرۆ كه‌سێك هات و ئێمه‌ی برد بۆ ماڵی له‌شفرۆشی و پاره‌ی دا به‌رامبه‌ر چاككردنی قژمان و كڕینی جلوبه‌رگ بۆمان و كه‌س پێی نه‌تبوین كه ئه‌مكاره بۆیه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببینه له‌شفرۆش و دواتر پاره‌ی بۆ بگێڕینه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من هیچ كه‌سم له‌م شاره نه‌ده‌ناسی ناچار بووم قبوڵی ئه‌وه بكه‌م بمێنمه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌م كاره ئاماده ده‌كرێن سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئیتاڵیا ده‌برێنه شاری بنین سیتی له نێجیریا و جادووی ڕه‌شیان لێده‌كرێت، ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا داوایان لێكردین خۆمان ڕوت بكه‌ینه‌وه و داوامان لێكرا لی دوایانه‌وه چه‌ند كارێك بكه‌ین ئه‌گه‌رنا ده‌مانكوژن".
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ماگدلین خۆی له‌ده‌ست چه‌ته‌كان ڕزگار كردوه و په‌یوه‌ندی كردوه به كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی شاری بنین، ئه‌و ئافره‌ته نێجیریانه تیایدا كۆبونه‌ته‌وه كه له بازرگانی به مرۆڤ ڕزگاریان بووه و یه‌كێك له ئافره‌تان كه سه‌رپه‌رشیان ده‌كات ژیانی بۆ دابینكردوون و ڕۆژانه پاره‌یان پێ ده‌دات"
ماگدلین ده‌ڵێت" ئێستا من له هاوڕێ كوڕه‌كه‌م دووگیانم و ئێستا خۆم فێری زمانی ئیتاڵ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خێزانه‌كه‌وم به‌ڕێوه ببه‌م له داهاتودا"
AM:09:19:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 15072
جار خوێنراوه‌ته‌وه