‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری زۆر مانه‌وه‌ی‌ پیاوانی له‌ ته‌والێت ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هێنده‌ ئاڵۆز بووه‌ هه‌موان به‌دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ ئارامی و بێده‌نگیدا ده‌گه‌ڕێین، ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گۆڕانكاریه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی هۆكاری زۆر مانه‌وه‌ی‌ پیاوانی له‌ ته‌والێت ئاشكرا كرد.

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك پیاو به‌ژداریان كرد و سێ به‌شیان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ته‌والێت ده‌مێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژاوه‌ژاوی ماڵ یان شوێنی كاره‌كه‌یان دوور بكه‌ونه‌وه‌ و به‌دوای شوێنێكی ئارام و دوور له‌ جه‌نجاڵیدا ده‌گه‌ڕێن.

هۆكاری دووه‌می ئه‌م حاڵه‌ته‌ بێزاربوونی پیاوه‌ له‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و چونه‌ ته‌والێت وه‌ك پشویه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ منداڵ و هاوسه‌ر به‌تایبه‌ت دوای ڕۆژێكی درێژ له‌ كاركردن و ماندووبوون و هه‌ندێك له‌وان مۆبایل ده‌به‌نه‌ ته‌والێت و به‌ باشترین شوێنی داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوور  له‌ هه‌موان و به‌دڵی خۆیان له‌ ئه‌نته‌رنێت بگه‌ڕێن بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ شتێك وهیچ كه‌سێك بتوانێن ئه‌م چێژه‌یان لێ تێكبدات.


AM:09:59:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌