پێشكه‌شكاره‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردسات: مه‌خوێنن چونکە خۆیندن بۆ دیفاعی تیخی دوژمنتان نیە بۆ کات بەفیڕۆ چونتانە
وێستگە ستایل-
ئاری عومه‌ر پێشكه‌كاری كه‌ناڵی كوردسات له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه خه‌مباری خۆی بۆ دۆخی ده‌رچوانی زانكۆی و په‌یمانگاكان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت" مه‌خوێنن"
ئاری له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" یەکەم و دووەم و سێیەمەکان دامەزرێنن پیرۆزیان بێت هەقی خۆیانە
ئەی ئەوانی تر چی چاویان زەقەی بێت ئاخر بۆیە حاڵی ئەم وڵاتە جوانە فەرموو من لە ۲٠٠٦ وە تەخەروجم کردووە بەس لەبەر ئەوەی پەنام بۆ واستە نەبردووە لە خوا بە زیاد بێت لەسەر پێی خۆمم و کار دەکەم بەڵام ئەوەندە خەفەت لەو چەند ساڵەی هەولدان و شەونخونیم بۆ خوێندن دەخۆم کە چۆن کاتم بەفیرۆ چووە خۆشەویستان منداڵەکانتان بنێرنە بەر کار‌و کاسبی خوێندن بۆ ئەم وڵاتە بۆ ئەم حکومەتە دەست نادات ئافەرین ئەمە نیشانەیە ئەوەیە بەرەو ئەوە دەچین"
ده‌شڵێت" رێژەی نەخوێندەواری زیاد بکەین نەك فەراهەمکردنی بەرەو دارمانی پەروەردەیی دەچین کە من و سەدانی وەك من کە دەرچووی زانکۆین بێ هیوا ئەکرێین لە مافمان ئەی ئافەرین حکومەتی ناحکوم ئەی ئافەرم وەزارەت یەك دنیا ئافەرم مەخوێنن چونکە خۆیندن بۆ دیفاعی تیخی دوژمنتان نیە بۆ کات بەفیڕۆچونتانە تێبینی لەهەموو ژیانم نا‌ئومێد نەبووم لە زۆربەی کات خۆم پاراستووە لە کۆمێنتی رەخنە ئامێز لە هەر ناحەقیەك لێرەوە دەست پێئەکەم "
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئاری دوای ئه‌وه‌ی دێت دوێنێ به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌كه‌می هه‌موو زانكۆ و په‌یمانگاكان دابمه‌زرێنن له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگان بێ كار ماوه‌نه‌ته‌وه له ئێستادا.
AM:10:38:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8244
جار خوێنراوه‌ته‌وه