سوود و كاريگه‌ریه‌كانی كاتژمێری بایۆلۆژی جه‌سته
وێستگە ستایل-
زۆر جار باس له كاتژمێری بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤ ده‌کرێت و په‌یوه‌ندی به کاتی نووستن و تێک چوونی خه‌و و زۆری کێش و قه‌ڵه‌ویه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌دات.
كاتژمێری بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤ چیه ؟
بریتی یه له خولێکی ( ۲٤ سه‌عات ) و ئیقاع و شێوازی ژیان و چالاکی خانه‌کان دیاری ده‌کات و له ژێر کاریگه‌ری ڕووناکی و تاریکی دایه ؛ چالاکی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ڕۆژ زیاتره و به شه‌و که‌متر ده‌بێته‌وه ؛ سه‌عاتی بایۆلۆژی لێپرسراوه له :
1- نووستن و به‌خه‌به‌ر بوون .
2-ـ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته .
3- ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و ڕێژه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان له ناو له‌ش.
4- ئه‌رکه‌کانی تری له‌ش وه‌ک هه‌ستکردن به برسیه‌تی و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌کان .
كاتژمێری بایۆلۆژی له‌ش له کوێ دایه :
ــــ هه‌موو خانه‌یه‌ک كاتژمێری بایۆلۆژی خۆی هه‌یه به‌ڵام سێ زانا کۆمه‌ڵێک خانه‌یان له ناوه‌ڕاستی مێشک دا دۆزیه‌وته‌وه و لایان وایه که سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردنی كاتژمێری بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤه و له ساڵی ( ۲۰۱۷ ) پاداشتی نۆبڵیان له بواری پزیشکی و فیسۆلۆجی دا پێدرا بۆ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه .
كاتژمێری بایۆلۆژی و په‌یوه‌ندی به نووستنه‌وه :
له شه‌و و تاریکی دا هۆرمۆنی میلاتۆنین که به هۆرمۆنی خه‌و ناسراوه ده‌ڕژێرێت و به ڕووناکی ڕێژه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆی تێک چوونی خه‌و و کێشه‌ی نووستن و شه‌ونخوونی و دواتر چه‌ندین کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، دیاره ئه‌م هۆرمۆنه له کاتی به‌ره‌به‌یان دا چیتر ناڕێژێت .
هۆرمۆنی میلاتۆنین به لێپرسراوی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له کۆنتڕۆڵ کردن و شێوازی کارکردنی كاتژمێری بایۆلۆژی له‌ش و له‌لایه‌ن غووده‌ی سنه‌وبه‌ری له مێشکه‌وه به زۆری دروست ده‌کرێت و به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میش له‌لایه‌ن خانه‌کانی گورچیله و هه‌ندێ خانه‌ی تری له‌شه‌وه.
PM:12:10:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2239
جار خوێنراوه‌ته‌وه