قاوه له دوو نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی Rutgers له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی قاوه مرۆڤ له نه‌خۆشی بارنكسۆن و خه‌ڵه‌فان ده‌پارێزێت.
له‌ناو قاوه‌دا دوو پێكهاته هه‌یه یه‌كێكیان كافاین كه ڕێگری له كۆبونه‌وه‌ی پرۆتینی ژه‌هراوی ده‌كات له‌سه‌ر مێشك و ئه‌وه‌ی دووه‌م پرۆتینی جۆری alpha-synuclein ه ه كه مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی پارنكسۆن و خه‌ڵه‌فان ده‌پارێزێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك كرتێنه‌ر ئه‌نجامدراوه و كافاین و alpha-synuclein له‌سه‌ریان تاقیكراوه‌ته‌وه و دوای 6 مانگ كاریگه‌ری ئه‌م دوو پێكهاته‌یه له‌سه‌ر مێشكیان تاقیكراوه‌ته‌وه له‌ڕێی پێوانی ئاستی زیره‌كی و توانای بیركردنه‌وه و مێشكی مشكه‌كان و باشبوونی توانای یاده‌وه‌ری له‌سه‌ر مێشكی مشكه‌كان تێبینی كراوه.
زاناكان ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازن ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ی قاوه كه تێكه‌ڵ كراوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پارنكسۆن له مرۆڤدا به‌كاربهێنرێت.
نه‌خۆشی پارنكسۆن تێكچوونی ده‌ماره خانه‌كانی نێشكه و كار له ده‌ردانی دۆپامین ده‌كات و ده‌بێته هۆی له‌رزینی په‌له‌كان و ڕه‌ق بونیان و قورس بوونی ڕۆشتن و نا هاوسه‌نگی جه‌ستته.
AM:11:35:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1715
جار خوێنراوه‌ته‌وه