ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ خۆی ڕوتكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ده‌رهێنه‌ری شانۆی "یاكبیر" ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بویه‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كانی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ خۆی ڕوتكرده‌وه له میهره‌جانی ساڵانه‌ی قرتاج له تونس و ئه‌م بابه‌ته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ژاندوه.
ره‌ئفه‌ت زاقوت ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كاره له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی میسری ئاشكرای كردوه له نمایشه‌كه‌یاندا ئه‌م دیمه‌نه هه‌بووه و پێشتر له ئه‌ڵمانیا ئه‌م كاره نمایشكراوه و زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان بۆته جێگه‌ی باس و لای وایه ئه‌مه ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ ڕوبدات.
زاقوت ته‌واوی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده سوكایه‌تی پێ كرابێت له میانی نمایشه‌كه و دوای نمایشه‌كه.
ده‌شڵێت" كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ندێك شت ده‌كه‌نه بابه‌ت و گوناه و حسێن ته‌نها به‌و شێوه‌یه ڕۆڵی گێڕاوه كه ده‌بوو ببێت و بێ ئاگاك له‌وه‌ی هه‌ر لێدوانێك به‌ناوی منه‌وه بڵاوكرابێته‌وه"
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی ئه‌م شانۆیه بوون باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئه‌و هه‌موو جه‌نگه له سوریا و عێراق و فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن ده‌بینێت بێ ئاگایه به‌ڵام به ڕوتبوونه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌مویان خه‌به‌ریان بۆته‌وه و كه‌وتونه‌ته قسه‌كردن.
ئەم بەرهەمە سووریە لە نوسینی ئەمەل عیمرانە و كاتەكەی 75 خولەكە و باس لە دەسەڵات و زاڵبوون دەكات لە كۆمەڵگەی عەرەبیەوە كە بە باوك لە خێزانەكانەوە دەست پێدەكات و میهره‌جانی قرتاج هه‌تا 16 ی ئه‌م مانگه له وڵاتی تونس به‌رده‌وام ده‌بێت.
AM:10:02:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8851
جار خوێنراوه‌ته‌وه