چارەسەری گرژی و ئازاری ماسولکەکان دوای وەرزشکردن
وێستگە ستایل-
وەرزش ڕاهێنانێکی بەسوودە و پێویستە هەموو مرۆڤێک هەفتانە چەند ڕۆژێک ئەنجامی بدات یاخود ڕۆژانە، لایەنی کەم 15-30 خولەک، بۆ ئەوەی لەشت هەمیشە تەندروست بێت و تووشی کێشەی قەڵەوی کۆبوونەوەی چەوری نەبیت، سەرەتاکانی دەستپێکردنی وەرزش کەمێک گرانە، چونکە لەشی تۆ ئامادە نیە و فێری ڕاهێنانی نەبووە تووشی ئازار دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ماسولکەکانت کرژ دەبن.
یان دوای دابرانێكی زۆر دوباره دەگەڕێیتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی، به‌ڵام به‌هۆی كرژبوونه‌وه هه‌ندێ كه‌س رۆژی دواتر ناڕۆنەوە و هەر زوو دەستبەرداری وەرزشەکە دەبن، ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و ئازاره كه‌م بكه‌یته‌وه هه‌وڵبده ئه‌م چوار هه‌نگاوه ئەنجام بدە
سه‌ره‌تا كه ده‌ست پێده‌كه‌یت راهێنانی زۆر مه‌كه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان راهێنانه به‌هێزه وه‌رزشیه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 90 خوله‌ك زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، ده‌بێته هۆی كێشه‌ی هه‌رسكردن یان سه‌ر ئێشه یان حه‌ساسیه‌ت زۆر نه‌خۆشی تر، هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا بوویت كۆمه‌ڵێك راهێنانی كه‌م بكه‌یت ورده ورده زیادی بكه به‌ڵام به‌پێی توانای له‌شت، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جاریش نه‌بوو هه‌ر هه‌وڵبده به‌پێی توانا و هێزی له‌ش راهێنان بكه و زیاد له پێویست مه‌كه.
خه‌وتن له‌كاتی نیوه‌رۆ بۆ ماوه‌ی 10-30 خوله‌ك، چونكه تواناكانت به‌هێز ده‌كات و چالاكتر ده‌بیت، له‌و ئازاره زۆره‌ی ماسولكه‌كانت رزگار ده‌كات كه به‌هۆی راهێنانه وه‌رزشیه‌كه‌وه توشت بووه، یان دوای راهێنانی وه‌رزشی نیو كاتژمێر بنوو پێش نان خواردن تا ئه‌و ئازاره كه‌م بێته‌وه.
پێویسته ئه‌و خواردنانه‌ی دوای راهێنانی وه‌رزشی ده‌خورێت خۆراكێك بێت سودی هه‌بێت و ئازاری كرژبوونی ماسولكه‌كانت كه‌م بكاته‌وه، چونكه دوای راهێنانی وه‌رزشی له‌ش پێویستی به پرۆتین و نیشاسته‌یه بۆ پێدانی وزه به ماسولكه‌كان، وه‌ك سپێنه‌ی هێلكه، پاقله، ماست یان هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی ترشی ئه‌مینی تێدایه یان ئه‌و خواردنانه‌ی هه‌رس خێرا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌نه‌ناس و تو و پرته‌قاڵ.
له‌حه‌وانه‌وه و خه‌وتن و خۆراكی ته‌ندروست، ئارامیەکی زۆرت پێدەبەخشێت، به‌ڵام پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌ش بیت له‌كاتی راهێنانی وه‌رزشیدا پێویسته جلوبه‌رگی گونجاو و تایبه‌ت له‌به‌ربكه‌یت، چونكه جلوبه‌رگی خراپیش ده‌بێته هۆی زیادكردنی كرژی ماسولكه‌كان و ئازاری زیاتر.
PM:12:18:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3511
جار خوێنراوه‌ته‌وه