‌لەدوای خۆشتن ڕەفتارێک زیان بە قژت دەگەیەنێت

وێستگە ستایل-


گەرماوکردن و خۆشتن هۆکارێکە بۆ حەوانەوەی لەشی مرۆڤەکان، بەڵام پێویستە ئاگاداری ڕەفتارەکانمان بین، چونکە هەندێک کردەوە زیانمان پێدەگەیەنێت، یەکێک لەو ڕەفتارانەی زیانی هەیە لەدوای گەرماو کردن وەستانی تۆیە بۆ هەڵبژاردنی جلوبەرگ خۆگۆڕینت بۆ ماوەیەکی زۆر، لەکاتێکدا هێشتا خاولیەکە بە قژتەوەیە بەرزکراواتەوە زوو زوو لێی دەکەیتەوە دووبارە بە توندی قژەکەی پێ لول دەدەیت و کۆیدەکەیتەوە.

ئەم ڕەفتارە زیانی هەیە و هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی کەمکردنەوەی گەشەی مووەکان، چونکە پەستانێکی زۆر دەخرێتە سەری یاخود ڕادەکێشرێت، بێگومان تۆش ناتەوێت بەو جۆرە بێت.

هەمیشە قژی تەڕ زووتر زیانی بەردەکەوێت و هەڵدەوەرێت، هەر بۆیە پێویستە نەرم و نیانتر مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، جگە لەوەش هەرگیز بە تەڕیەکی زۆرەوە هەوای گەرمی پێدا مەکە، چونکە مەترسی بۆ قژەکە هەیە دەبێتە هۆی سوتان و هەڵوەرین و لاوازبوونی، چاوەڕێ بکە تا ئەو تەڕیە زۆرەی نامێنێت پاشان وشکی بکەرەوە با ئارامی بە هەوای گەرم، بێگومان بەکارنەهێنانی باشترە.

لەهەمان کاتدا ئاگاداربە لە شانەکردنی و بە توندی شانەی مەکە، با دانەکانی پان و فراوان بن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی پچڕانی مووەکان.


PM:12:10:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌