بەڤیدیۆ.. سەیروسەمەرەکانی هاوسەرگیری لای چینییەکان
وێستگە ستایل-
ته‌مه‌نت چه‌نده؟ بۆچی تائێستا هاوسه‌رگیریت نه‌کردووه؟ که‌ی هاوسه‌رگیری ده‌که‌ی؟ ئه‌مانه هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ن ئاڕاسته‌ی کچانی سه‌رووی 25 ساڵی وڵاتی چین ده‌کرێت، که تائێستا هاوسه‌رگیریان نه‌کردووه.
بەپێی هەواڵەکەی "independent" له ڕێکلامێکی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ کچانی چینی به‌ره‌نگاری هه‌موو ڕه‌خنه و توانجه‌کان ده‌بنه‌وه، ده‌شیانه‌وێت به‌م شێوازه هاوسه‌رگیری بکه‌ن که بۆخۆیان پێیانخۆشه نه‌ک دایک و باوک و کۆمه‌ڵگاکه‌یان.
سه‌ره‌تای ڤیدیۆکه به‌وه ده‌ستپێده‌کات کچه‌کان به ناو شوێن و بازاڕه‌کاندا ده‌ڕۆن، به چاوی گومانه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن و به توانجه‌وه پرسیاری هاوسه‌رگیرییان لێ ده‌کرێت. پاشان دایکی یه‌کێک له کچه‌کان ده‌ڵێت کچه‌که‌م بۆیه هاوسه‌رگیری نه‌کردووه چونکه جوان نییه، باوکێکیش به کچه‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ی هاوسه‌رگیری نه‌کات ئه‌وا ''تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بێت.''
کچه‌کان ڕازی بوون له بازاڕی هاوسه‌رگیری شاری شه‌نگه‌های (که بازاڕێکی تایبه‌ته به‌دانانی سی ڤی ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌کردووه) وێنه‌ی خۆیان له بازاڕه‌که‌دا بڵاوبکه‌نه‌وه، له هه‌ر وێنهیەکیشدا وته‌ی کچه‌کان نووسراون.
له یه‌کێک له وێنه‌کان نووسراوه ''من نامه‌وێت هاوسه‌رگیری بکه‌م ته‌نها له‌به‌ر خاتری هاوسه‌رگیری، به‌م شێوه‌یه دڵ خۆش نابم''، له کۆتایی ڤیدیۆکه‌دا کچه‌کان دڵخۆشن به بڕیاره‌کانیان و ئه‌وان ده‌ڵین ژیانی تەنیایی بریتیه له ئازادی، خۆشی و چێژوه‌رگرتن له ژیان.
ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاتی چین بریتیه له 1.3 ملیار که‌س، به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت بۆ ساڵی 2015 ڕێژه‌ی پیاوی زیاتره له ژنان، باوه‌ڕیش ده‌کرێت له 2020 ژماره‌ی پیاوان به‌ڕێژه‌ی 24 ملیۆن زیاتر بێت له ژنان. له ئیستاشدا به‌هۆی باشبوونی بارودۆخی ئابووری ژنه‌کان نایانه‌وێت هاوسه‌رگیری بکه‌ن.
PM:04:48:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3647
جار خوێنراوهتهوه