نیشانهكانی دروستبوونی بهردی ناو لوت
وێستگە ستایل-
بهردی ناو لوت نەخۆشییەکی دەگمەنه، کە تەنێکی ڕەقی گڕنی گڕنی لەناو لووت دروست دەبی، بە هۆی گردبوونەوەی کلس لەسەر تەنی نامۆ(Foreign body)، یان خوێنی مەیو یان دەردراوی لووت، بەرە بەرە گەورە دەبێت، زیاتر لە رەگەزی مێینه ڕوودەدات.
نیشانەکانی:
1. لووت گیران.
2. دەردراوێکی پیس و بۆنێکی ناخۆش، لەو لا لووتەی که بەردەکەی تێدایە.
3. لووت پژان، چونکه بەردەکه گڕنی گڕنییە و له کاتی جوولە ناوپۆشی لووت بریندار دەکات.
چارەسەر:
هەر کاتێک نەخۆشییەکه دەستنیشان کرا، پێویستە بەردەکە دەربهێنرێ، به نەشتەرگەری نازوور، به سڕکردنی گشتی یان شوێنی. هەندەک جار به هۆی قەبارە گەورەکەی پێویستە بەردەکه بشکێندرێ بۆ پارچەی بچووک دواتر دەربهێندرێت.
دکتۆر ئاراز خۆشناو
AM:11:59:09/12/2018
ئهم بابهته 4844
جار خوێنراوهتهوه