‌كاتژمێره‌كانی نوستن كار له‌ ته‌ندروستی ده‌كات

وێستگە ستایل-

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نوستنی كه‌متر و زیاتر له‌ پێویست ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی و ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گۆڤاری پزیشكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان كاتژمێره‌كانی نوستن و مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كان و مردنی پێش وه‌ختی تیایدا ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ باشتر وایه‌ 6 بۆ 8 كاتژمێر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بخه‌وێت و نوستن زیاتر له‌ 8 كاتژمێر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ به‌ ڕێژه‌ی‌ %5 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ر تۆ زیاتر له‌ 9 كاتژمێر ده‌خه‌ویت ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی گشتی بۆ جه‌سته‌ت بكات.

به‌ڵام سه‌رخه‌و شكاندن و نوستن بۆ ماوه‌ی‌ 15 بۆ 20 خوله‌ك له‌ ڕۆژدا مێشك چالاك ده‌كات پزیشك له‌ڕێی ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ تیایدا سه‌رخه‌و ده‌شكێنێت ده‌توانێت لێكدانه‌وه‌ بۆ دۆخی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌ بكات.


AM:09:41:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌