‌ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ كێ بەكاردێت؟

وێستگە ستایل-

ڤاكسینی ئەنفلۆنزا دەتوانرێت لە وەرزی پایز و سەرەتایی وەرزی بەهاردا بەكار بێت، ئەم ڤاكسینە توانای بەرگری بۆ ماوەیی یەك ساڵی دەبێت و ئەو كەسە دەپارێزێت لە جۆرەكانی ئەنفلۆنزا.
 
لەوبارەوە ئیبراهیم ئەحمەد، پسپۆری خۆپاراستنی تەندروستی، بۆ سایتی  " تەندروستی" دەڵێت: ئەم ڤاكسینە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەبێت بەتایبەت ئەوانەی كە نەخۆشییە بۆ ماوەییەكان یاخود درێژخایەنەكانی وەك ڕەبۆیان هەیە یان كەسانی بەتەمەن كە بەرگریی جەستەیان كەمەو كاتێك دووچاری ئەنفلۆزا دەبن بە ئەستەم چاك دەبنەوە.

ئەو پسپۆڕەی خۆپاراستن دەشڵێت: لە پارێزگای سلێمانی ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت ئەو ڤاكسینە وەرگرن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەكان بكەن بەتایبەتیش مەڵبەندی تەندروستی ئیبراهیم پاشا لە ئیبراهیم پاشا لەبەر ئەوەی لەوێدا سەنتەرێكی تایبەتمەند بە هەستیاری و ڕەبۆ هەیە، بەڵام لە ئێستادا تواناكانیش بۆ ئەو جۆرە ڤاكسینە دیاریكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:02:10:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌