‌بە ئاسانترین شێواز کۆتایی بە مێروولەی ماڵەکەت بهێنە

وێستگە ستایل-


بێگومان لە هەموو ماڵێکدا حەشەرات هەیە، بەڵام ئەوەی دەبێتە هۆی جێگەی بێزاری لە زۆر شوێندا دروست دەبێت مێروولەیە، بەتایبەتی لە وەرزی گەرمادا.

مێروولە دەبێتە هۆی حەساسیەت بۆ پێست، هەر بۆیە بە پێی ماڵپەڕی " alsayeda" دەتوانیت بە ئاسانترین ڕێگە، سروشتی دوور لە بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی کۆتایی بەم مێروولانە بهێنیت:

سرکەی سپی یەکێکە لەو پێکهاتانەی مێروولە زۆر بە بۆنەکەی بێزار دەبێت، هەر بۆیە دەتوانیت لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکەیت، بیڕژیت بەو جێگەیەی مێروولەی تێدا کۆبۆتەوە، ئەو شوێنە چۆڵدەکەن ناگەڕێنەوە.

زەیتی درەختی چا بۆنێکی بەهێزی هەیە، چەند دڵۆپێک بکەرە ئەو شوێنەی مێروولەکانی لێیە.

مێروولە ڕقی لە ترشیە، هەر بۆیە بە تێکەڵەی لیمۆی ترش و پڕتەقاڵ بێزار دەبێت.


AM:11:52:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل